چێشتخانه‌كه‌ی ئه‌سه‌د دێته كوردستان
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی ئیلاف، رۆژنامه‌ی ئه‌نته‌رناشیۆنال بزنس تایمزی به‌ریتانیی بڵاویكردۆته‌وه; ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی چێشتخانه‌ی "نارنج" له دیمه‌شقی پایته‌خت كه چێشتخانه‌ی دڵخوازی به‌شار ئه‌سه‌ده بڕیاره بگوازێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م چێشتخانه‌یه له 2007 له شه‌قامی موسته‌قیم له ناوجه‌رگه‌ی دیمه‌شقی پایته‌خت كراوه‌ته‌وه و به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه له ماوه‌ی خزمه‌تكردنی میوانه‌كانیدا، میوانداری 37 سه‌رۆكی كردووه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو به تایبه‌تیش پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ر میوانداری ئه‌سه‌د و ئه‌سمای هاوسه‌ری له‌گه‌ل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریكا جۆن كیری و هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی ئه‌نته‌ر ناشیۆناڵ بزنس له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی شه‌ڕو پێكدانه ناوخۆییه‌كانی سوریا پێی ناوه‌ته چواره‌مین ساڵ، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستاش هه‌فته‌ی دوو رۆژ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بێته میوانی خواردنی ئه‌و چێشتخانه‌یه.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی چێشتخانه‌ی نارنج بڕیاره بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كاره‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سوریا بگوازێته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌ست نیشان كردووه و بڕیاره به ستافێكی 60 كه‌سی روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
