نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیا دەکات

 نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیا دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

بڕیارە سبەی چوارشەممە 16.4.2014، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا بکات.

لەو سەردانەیدا نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا کۆدەبێتەوە و چاوەڕواندەکرێ پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە تاوتوێ بکەن.

ئەم سەردانەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەم سەردانی شاندێکی حکومیی هەرێمی کوردستانە بۆ تورکیا، دوای ئەوەی لە 30ـی ئاداری رابردوو هەڵبژاردنەکانی شارەوانی تورکیا بەڕێوەچوون






رووداو
Top