سه‌رۆك بارزانى: ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردى به‌ڕێوه‌یه و كه‌س ناتوانێت رێگریمان بكات له راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى
سه‌رۆك بارزانی ڕوونی كرده‌وه، سه‌ربه‌خۆیی مافێكی سرووشتیی كورده وه‌ك هه‌ر میلله‌تێك سه‌ربه‌خۆیی خۆی به ده‌ست بهێنێت، ناتوانم بڵێم ئه‌مه كه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی دێته دی و به‌ڕێوه‌یه و گه‌ڕانه‌وه‌یشی نییه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ئێستا به كرده‌نی عێراق دابه‌ش بووه و حكوومه‌ت ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر زۆرێك له ناوچه‌كانی ده‌وڵه‌تدا نییه، هه‌رێمی كوردستان كه تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و هاوكات رۆژئاوای عێراقیش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ناوه‌نده‌وه نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت ناوه‌ند ناتوانێ ئه‌وه‌ى كه له‌به‌رده‌ستییه‌تی بیپارێزێ، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه به لایه‌نی كه‌مه‌وه كۆنفیدڕاڵی پێڕه‌ۆ بكه‌ین، چونكه فیدراڵی به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستای ئه‌زموونێك بوو سه‌لمێندرا كه سه‌ركه‌وتوو نییه و هۆكاره‌كه‌یشی به‌رجه‌سته‌نه‌كردنی ده‌ستووره و پابه‌ندنه‌بوونه پێیه‌وه.
بۆ پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، پێویسته رێگه‌یه‌كی باشتر بدۆزینه‌وه و، بۆ ئێستایش باشترین رێگا كۆنفیدڕاڵییه. سه‌رۆك بارزانی هاوكات گوتی، حكوومه‌تی ناوه‌ند، جا هه‌ر كه‌سێك فه‌رمانڕانی بێت له هه‌وڵدایه ئیراده‌ی گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان بخاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌یشه كه لای ئێمه قبووڵ ناكرێت و ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ، ئه‌وه‌یه خۆمان بڕیاری خۆمان بده‌ین و، هه‌ولێر بڕیار له هیچ پایته‌ختێك وه‌رنه‌گرێت، نه به‌غدا و نه هیچ شوێنێكی تر. دووپایشی كرده‌وه كه، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نزیكه و گه‌ڕانه‌وه‌یشی بۆ نییه.
سه‌رۆك بارزانی ئه‌و پشتیوانییه‌ی كه مالیكی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه‌وه لێی ده‌كرێت به پشتیوانییه‌كی سه‌یر ناو برد و گوتی، هێشتا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌م ده‌ست نه‌كه‌وتووه كه بۆچی و به‌و شێوه‌یه پشیوانی لێ ده‌كه‌ن. ده‌رباره‌ی سنووری سه‌ربه‌خۆییشه‌وه بارزانی ڕایگه‌یاند، سنووری ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه سنووری باشووری كوردستان ده‌بێت، چونكه هه‌ر یه‌ك له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان خاوه‌ن بڕیاری خۆیانن. هه‌ڵبه‌ت پارچه‌كانی دیكه‌یش قوربانیی زۆریان داوه، به‌ڵام ئه‌وان هێشتایش له ڕووی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان به ئامانج نه‌گه‌یشتوون، ئه‌مه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و پێشوه‌چوونانه‌ی كه له باكووری كوردستاندا هاتوونه‌ته دی. پێوه‌ست به دواكه‌تنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، مه‌به‌ست لێی به‌شداربوونی هه‌موو لایه‌نه‌كانه له كابینه‌ی داهاتوو و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌و به‌م نزیكانه‌ش حكوومه‌ت پێك دێت. سه‌رۆك بارزانی گوتیشی ، پۆستی سیادی دراوه به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ره‌تیشی كرده‌وه له‌سه‌ر حیسابی یه‌كێتی ئه‌و پۆستانه‌یان پێ درابێ.
