مالیكی هۆكار بووە حكومەتی عێراقی داوای لێبوردن لە گەلی كورد نەكات

مالیكی هۆكار بووە حكومەتی عێراقی داوای لێبوردن لە گەلی كورد نەكات
ئەشواق جاف پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسۆنی هاوپەیمانی كوردستانی رایگەیاند: لە ماوەی رابردوودا پەرلەمانتارانی كورد لە لیژنەی مافی مرۆڤ پرۆژە یاسایەك پێشكەش بە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراقی كردووە بۆ ئەوەی حكوومەتی عێراق ناچار بكات لە بەرامبەر تاوانی ئەنفالكردنی خەڵكی كوردستان داوای لێبوردن لەگەڵی كوردستان بكات و قەرەبووی كەس و كارەكەشی بكاتەوە.
راشیگەیاند: مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رێگەی گرت پەرلەمانتاران راستەوخۆ پرۆژەیەكی لەم چەشنە پێشكەش بە پەرلەمان بكەین، بەڵكو دەبێ لە رێگەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بێ.
وتیشی، بۆیە بەم شێوەیە بوو بە هۆكارێك بەوەی نەتوانرێ ئەو پرۆژە یاسایە لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم و پاشان دووەمیشی بۆ بكرێ و لە دواجاردا بێتە پەسەندكردن، لەبەر ئەوە تا ئێستا نەتوانراوە قەرەبووی كەس وكاری ئەنفال كراوان بكرێ و هەروەها حكوومەتی عێراقی داوای لێبوردنیشی لە گەلی كورد نەكردووە بەرامبەر بە تاوانی ئەنفال لە دژی گەلی كوردستان.
Top