مەراسیمی ئەنفال لە چەمچەماڵ دەستی پێكرد

مەراسیمی ئەنفال لە چەمچەماڵ دەستی پێكرد
كاتژمێر 10 ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و ژمارەیەك لەوەزیرەكانی حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی ئیداری و حیزبی لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لەچەمچەمال لە 26 مین سالیادی كارەساتی ئەنفال دەستی پێكرد.



چەیامنێرمان لەم بارەیەوە پێ‌ ی راگەیاندین : ئەمساڵ جیاواز لەساڵا تر یادی ئەو مەراسیمەیە كرایەوە ، كە هەموو وەزیرو بەرپرسە ئامادەبوەكان وەكو خەڵكی ئاسایی وەستابوون .

ئاماژەی بەوەشكرد : سەرەتا ی دەست پێكردنی مەراسیمەكە بەچەند ئایەتێكی قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد ، هەروەها وەكو ڕێزگرتن لەویادە و لەكەس و كاری شەهیدان گشت بانگەشەی هەڵبژاردن لەچەمچەماڵ ڕاگیراوە.

دواتر پەیامنێرمان زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە دەدات ؟
Top