ناوی فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن بڵاوده‌كرێته‌وه
هه‌ندرێن محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به خه‌ندانی راگه‌یاند: تا ئێستا پڕۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30/4/2014 له پارێزگای هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هاوكات هیچ كاندید و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی سكاڵایان له‌سه‌ر یه‌كتر تۆمارنه‌كردووه.
هندرێن مه‌حه‌مه‌د ساڵح وتیشی: هه‌رچه‌نده تا ئێستا هیچ كاندید و قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی به‌شداربووی ئه‌و دوو هه‌ڵبژاردنه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه سزا نه‌دراوه، به‌ڵام سه‌رجه‌میان ئاگادار كردوه‌ته‌وه له‌ماوه‌ی 30 رۆژ دوای هه‌ڵبژاردن وێنه و پۆسته‌ره‌كانیان له‌شوێنه گشتیه‌كان لاببه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدان به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆن وتی: "تا ئێستا له‌سه‌دا 85 ی كارته‌كان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دابه‌شكراوه، هه‌رچه‌نده كاته‌كه‌ی 20/4/2014 یه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت ماوه‌كه‌ی درێژبكرێته‌وه، له‌كاتی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ش دابه‌شكردنی كارته‌كان لهههمانشون نابێت، به‌ڵكو چه‌ند شوێنێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و چه‌ند رۆژه ده‌كرێته‌وه".
هندرێن مه‌حه‌مه‌د ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر 18 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌كه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی داهاتوو ناوه‌كان له‌ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی دواكه‌تنی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن له هه‌ولێر سه‌رچاوه‌یه‌ك به خه‌ندانی راگه‌یاند: سه‌ره‌تا سه‌رجه‌م ناوی فه‌رمانبه‌رانی ده‌رچوو و یه‌ده‌گه‌كان بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی تێكه‌ڵاوبوونی لێكهوتهوه، بۆیه كۆمسیۆن به‌باشی زانی ئه‌و لیسته ره‌تبكاته‌وه.
ههربهوتهی سه‌رچاوه‌كه لێكردنه‌وه‌ی لیستی ئه‌و ناوانه كاردانه‌وه‌ی لێكه‌ته‌وه، گوایه ده‌ستكاری ناوه‌كان كراوه، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی ته‌نها تێكه‌ڵبوونی ناوی فه‌رمانبه‌رانی ده‌رچوو و یه‌ده‌گه نه‌وه‌ك هیچی تر.
له سنووری پارێزگای هه‌ولێر 81 هه‌زار ده‌نگده‌ری تایبه‌ت و 971هه‌زار ده‌نگده‌ری گشتی هه‌یه، كه‌له دوو هه‌زار و340 وێستگه‌ی ده‌نگدان ده‌نگ ده‌ده‌ن.
خه‌ندان
