سێ تونێلی دروستكراوی داعش له ناوچه‌ی حه‌مرین ئاشكرا ده‌بێت
لیوا روكن جه‌میل كامل شه‌ممه‌ری، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دیاله، له راگه‌یندراوێكدا، كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ی مانگ بڵاویكردووه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه، رایگه‌یاند: "له باكووری خۆرهه‌ڵاتی شاری باقووبه له ناوچه‌ی جه‌وه‌ڵ حه‌مرین سێ تونیڵی (داعش) ئاشكراكران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه ئه‌و سێ تونێله له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام (داعش)ـه‌وه به‌كارهێنراون بۆ خۆ ده‌ربازكردن و هه‌ڵاتن له دوای ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌و هێرشه‌كانیان.
به‌پێی راگه‌یندراوه‌كه، سێ تونێله‌كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌یه‌كه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دیاله، وتیشی: "یه‌كه شه‌ڕكه‌ره‌كانی تایبه‌ت به پۆلیسی دیاله توانییان ئه‌و سێ تونێله ئاشكرا بكه‌ن كه رێگا سه‌ره‌كییه‌كان به پوڵایی ناوچه‌ی حه‌مرین و دۆڵه‌كان ده‌به‌ستێته‌وه".
ته‌ئكیدیشكرده‌وه،كه له‌دوای كرده‌وه و هێرشه‌كاندا، چه‌كدارانی داعش، له رێگه‌ی ئه‌و تونێلانه‌وه هه‌ڵاتوون، وتیشی: "ئاشكراكردنی ئه‌وتونێلانه،هه‌نگاوێكی گرنگده‌بێت بۆ پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له‌و چه‌كدارانه‌وكه‌مكردنه‌وه‌ی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانیان، هه‌روه‌ك زانیاری گرنگیشمان ده‌ستده‌كه‌وێت له‌باره‌ی جووڵه‌ی خانه خه‌وتووه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌وه".
خه‌ندان
