بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان لە موسڵ سەد ساڵ حوكم دەدرێت
ڕائید مازن ئەلجبوری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی موسڵ ڕاگەیاند:- لە لایەن دادگای تاوانەكانی پارێزگای موسڵەوە و بە پێی یاسای قەڵاچوكردنی ماددە هۆشبەرەكان حوكمی زیندانیكردنی 100 ساڵی بۆ سفیان كەچی دەركرد كە بازرگانێكی بە ناوبانگی ماددە هۆشبەرەكانی پارێزگای موسڵە كە ماوەیەك بەر لە ئێستا لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی موسڵەوە دەستگیر كرا.
راشیگەیاند: ئەو بازرگانە لە سەر سنوری ئێراق – توركیا كێڵگەیەكی تایبەتی بە چاندن وبەرهەمهێنانی سەوزەو مێووە هەبوو كە لە نێو ئەو كێڵگەیە ماددەی هۆشبەری چاندووە.
