زانكۆی سەڵاحەددین 77 ساڵەی لە دایكبوونی مێژوونوسی كورد كەمال مەزهەر بەرز راگر دەگرێت
لە مەڕاسیمەكەدا دكتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددین لە وتارێكدا گوتی: زانكۆی دایك شانازی دەكات كە كورد كەسێكی وا بیرمەندی پێشكەش بە كەوا بە شێوازێكی زانستی مێژوو بنوسێتەوە، دەسەڵاتی بەعس دەیویست یەزیدی كە كوردی رەسەن و سەڵاحەددین ئەبوبی سەركردەی كورد بكاتە مۆڵكی عەرەب ئەو لەو كاتەدا هەڵوێستی نواند بە بەڵگەی زانستی روونیكردەوەو هاتە دەنگ كە ئەمانەموڵكی كوردن. ئەگەر هەوڵەكانی دكتۆر كەمال مەزهەنەبوایە بەشیكی مێژووی دەوڵەتەكانی گوتی و لولو و سوبارییەكانی كە بنچینەی كوردن نەماندەزانی. پاشان لێژنەی ئامادەكاری ئاهەنگەكەو چەندین كەسایەتی عێراقی و كوردستانی خوێندرانەوە، دواتر كۆی بەرهەمەكانی نووسەرو مێژوونوسی كورد كەمال مەزهەرو بەرهەمی نوسینەكانی قوتابیانی ژێردەستی ئەو كەڵە پیاوە لە پێشنگایەكدا خرایە ڕوو، لەلایەكی دیكە لەلایەن سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددینەوە دیاری بەناوی ئەنجومەنی زانكۆو دیاری لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرجەم بەشەكانی مێژووی گشت زانكۆكانی عێراق و ژماریەك كەسایەتی و ئەكادیمی پایەبڵند درا بە دكتۆر كەمال مەزهەر وەك رێزێك لە هەوڵ و ماندووبونی لە نوسینە مێژووییەكان.
