داوای زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی ئهیلوول ده‌كرێت
قادر قادر، سه‌رۆكی ده‌زگای باڵای ئهیلوول به خه‌ندانی راگه‌یاند: ماوه‌یه‌كی زۆره داوایان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی ئهیلوول زیاد بكات، به‌ڵام تا ئێستا له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه وه‌ڵامیان نه‌دراوه.
مووچه‌ی خانه‌نشینی ئهیلوول به دوو به‌ش ده‌درێت، به‌شێكیان 300 هه‌زار دیناره‌و ئه‌وانی دیكه‌ش 350 هه‌زار دینار.
قادر قادر وتیشی: "ئه‌و مووچه‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئهیلوول وه‌ریده‌گرێت زۆر كه‌مه‌و له ئاستی خه‌بات و ماندوبوونی ئه‌واندا نییه، بۆیه داوامان كردوه به‌پێی ئه‌و یاسا نوێیه‌ی خانه‌نشینانی عیراق كه‌مترین مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئه‌یلول 400 هه‌زار دینار بێت، هاوكات ژماره‌ی خێزان و منداڵ و ساڵی خزمه‌تیش هه‌ژمار بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش نه‌دراوه‌ته‌وه".
هیواشی خواست له دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێیوه، حكومه‌تی هه‌رێم ئاوڕێك له پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌یلول بداته‌وه‌و مووچه‌كانیان زیاد بكات به جۆرێك كه شایسته به خه‌بات و ماندووبوونی ئه‌وان بێت.
خه‌ندان
