دوو بوومەلەرزەی دیكە سلێمانی دەهەژێنن

 دوو بوومەلەرزەی دیكە سلێمانی دەهەژێنن
دوای ئەوەی كاژێر 6:06 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك لە سلێمانیدا، دوو بوومەلەرزەی دیكەش ئەو شارەیان هەژاند.

فازل ئیبراهیم، بەڕێوەبەری كەشناسەی و بوومەلەرزەی هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، كاژێر 6:59ی ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەی دووەم بە گووڕی 3.4 پلەی رێختەر لە سلێمانیدا، دواترییش كاژێر 7:14 خولەك بوومەلەرزەیەكی دیكەش بە گووڕی 3.3 ناوچەكانی سلێمانی و دەوروبەری هەژاند".

پێشتر دارا حەسەن، بەڕێوەبەری كەشناسی و بوومەرزەی شاری سلێمانی بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو)ی گوتبووی "كاژێر 6:06 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.6 پلەی رێختەر شاری سلێمانی و دەورووبەری هەژاند".

فازل ئیبراهیم گوتیشی "هەرسێ بوومەلەرزەكە 4 كم لە سەنتەری شاری سلێمانی دووربوونە، بەڵام هەرسێكیان هەستیانپێكراوە".

بەڕێوەبەری كەشناسەی و بوومەلەرزەی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە بوومەلەرزەكان هیچ زیانێكی گیانی و مادیان نەبووە و دەوروبەری سلێمانیشیان گرتووەتەوە







رووداو
Top