كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: بۆ لە هەڵبژاردنی تایبەتدا 24 كاتژمێر بۆ وەرگرتنی سكاڵاكات تۆمار كراوە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: بۆ لە هەڵبژاردنی تایبەتدا 24 كاتژمێر بۆ وەرگرتنی سكاڵاكات تۆمار كراوە
سەربەست مستەفا سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی سەر بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند: ئەنجوومەنی كۆمیسیاران رێككارە یاسایەكانی پەسەندكردووە بۆ دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كە بڕیار وایە لە 28ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێ.
روونیشیكردەوە، پێویستە لە ماوەی 24 كاتژمێردا ئەو سكاڵایانەی تۆمار دەكرێن لە لایەن قەوارەی سیاسیی یان لیستێكی بەشداربووی هەڵبژاردن و كاندیدێك و یاخود دەنگدەرێك پێشكەش بە كۆمسیۆن بكرێن.
وتیشی، دوای وردبینەوە دەستەی لێكۆڵینەوە لە سكاڵاكان ووردبینی لەو سكاڵایانە دەكات.
Top