په‌یامی نێچیرڤان بارزانى له یادی له‌ناوچوونی به‌عسدا
ئه‌گه‌رچی هێمای وه‌رچه‌رخان له ڕژێمی دیكتاتۆرییه‌وه بۆ دیموكراسی له سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌ستی پێكرد، هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان نزیكه‌ی په‌نجا ساڵ پێش ئه‌و ڕووداوه هه‌وڵی به‌رده‌وامیان دا كه دیموكراسی له عێراق بهێننه دی، جه‌نگی ئازادیی عێراق به سه‌ركردایه‌تیی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌رتیانیا كۆتایی به ڕژێمی دیكتاتۆری به‌عس و سه‌دام حسێن هێنا.
له‌و ڕۆژه‌وه سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی كوردستان چالاكانه هه‌وڵیان داوه سیسته‌می حكومڕانی له عێراقدا بگۆڕن له ڕێی ده‌ستووری نوێی عێراق و ئه‌و یاسایانه‌ی تا ئێستا داڕێژراون. ده‌ستوور و یاسا بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیانی هاووڵاتی و گه‌لانی عێراقن. ڕێزگرتن لێیان واته پابه‌ندی به‌و ڕێكه‌وتنه نیشتیمانییه‌ی له ساڵانی 2004 و 2005 دا بووه بناغه‌ی ده‌ستوورى نوێى عیراق.
نوێنه‌رانی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و عێراق له سه‌ر ئه‌و ڕاستییه كۆك بوون كه چیتر ده‌سه‌ڵات له وڵاته‌كه‌دا مه‌ركه‌زی نه‌بێت. ڕابردووی تاڵ و پڕ كاره‌سات و كوشتار له‌سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینى، عێراقی زه‌نگینی كردبووه دۆزه‌خ. كه‌م كه‌س خه‌یاڵی بۆ چاره‌سه‌ی گونجاو و درێژخایه‌ن ده‌چوو، گه‌لی كوردستان تووشی جه‌نگ له دوای جه‌نگ بوو. زۆربه‌ی ڕێگه‌وبان و پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له كوردستاندا به مه‌به‌ستی سه‌ربازی بوون. كوشتار و ئه‌شكه‌نجه به‌و مه‌به‌سته بوو كه نه‌ك ته‌نها ژێرخانی ئابووریی وڵات له به‌ر یه‌ك هه‌ڵبوه‌شێنن، به‌ڵكو هه‌لومه‌رجی ژیان له كوردستان نه‌هێڵن. داڕشتن و پیاده‌كردنی سیاسه‌تی ئه‌نفال لوتكه‌ی نه‌هامه‌تی بوو له مێژووی پێكه‌وه‌ژیانماندا له عێراق.
كاتێكی نوێنه‌رانی كوردستان له به‌غدا به‌شداری سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق بوون له سه‌ر بنه‌مانی فیدراڵی، دیموكراسی و فره‌یی، هیوایان به‌خشیه خه‌ڵكی هه‌رێم و عێراق كه ڕابردوو دووباره نابێته‌وه. سیاسه‌تی نكۆڵی، چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و سه‌ربازگه‌ری له فه‌رهه‌نگی سیاسیی عێراقی نوێ‌دا جێی نابێته‌وه.
یانزه ساڵی ڕابردوومان شایه‌تحاڵی گۆڕنكاریه‌كی سه‌خته له عێراقدا. سه‌رباری ڕێكه‌وتنمان له سه‌ر ده‌ستوورێكی نوێ، په‌سه‌نكردنی ئه‌و ده‌ستووره له لایه‌ن چوار له پێنچ ده‌نگده‌ر له سه‌رتاسه‌ری وڵات، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نوێ و پێكهێنانی حكوومه‌تی فیدراڵی هاوبه‌ش، گرفتی سیاسی، شه‌ڕی ئایینی، سیاسه‌تی هه‌ڕه‌شه و ئابڵووقه‌ی بودجه له فه‌رهه‌نگی سیاسیی نوێماندا خۆی زاڵ كردووه.
ئێمه ده‌بێت پێكه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی یانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گشتمان پێكه‌وه هیوای گه‌وره‌مان به عێراق نوێ هه‌بوو: سیسته‌مێكی سیاسیی نوێ له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی، دیموكراتی، فره‌ییی نوێ‌دا كه گشت پێكهاته‌كانی خۆیان به خاوه‌نی بزانن، مافیان پارێزراو بێت، ژیانیان له مه‌ترسیدا نه‌بێت، هیوایان به ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر هه‌بێت بۆ خۆیان و نه‌وه‌ی ئاینده‌یان.
له یادی ساڵڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام و به‌عسدا، ده‌بێت هه‌موومان چه‌ند چركیه‌ك بووه‌ستین و له خۆمان بپرسین: ئه‌م وڵاته زه‌نگینه به‌ره‌و كوێ ده‌به‌ین؟ ده‌مانه‌وێت نه‌وه‌ی داهاتوو به چ شێوه‌یه‌ك یادی ئێمه بكه‌نه‌وه؟
پێم وایه گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور و پیاده‌كردنی بڕگه‌كانی به وه‌فاوه، هه‌لێكی نوێ ده‌دات به گه‌لانی عێراق بۆ پێكه‌وه‌ژیانێكی ئاشتی و بنیادنه‌رانه، با ئه‌م هه‌له له ده‌ست نه‌ده‌ین، با نه‌وه‌ی ئاینده‌مان نا‌ئومێد نه‌كه‌یه‌ین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
9ى نیسانى 2014
