لێدوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی بڕیاری دادگەی تێهەڵچوونەوەی فیدڕاڵ بە پەسەندكردنی ئیدانەكردنی پارلەمانتارێكی لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی
ئەم نوێنەرە وەك پارلەمانتارێك ئەركەكانی خۆی ڕاپەڕاندووە و لێدوانەكانی لەسەر بابەتێكی تاكەكەسی نەبووە و پەیوەست بووە بە بەرژەوەندییە گشتییەكانی خەڵكی عێراق و جێگەی داخە دادگە ڕەچاوی پڕەنسیپی سەربەخۆیی و جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكانی نەكردووە و نوێنەرێكی كورد لەسەر بەرگریكردنی لە بەرژەوەندیی گشتیی خەڵك سزا دراوە. ئەم بڕیارە بۆ هەموو لایەك ڕوون دەكاتەوە كە دەزگای قەزایی لەعێراق بەسیاسی كراوە و سەربەخۆ نییە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
8ـی 4ـی 2014
