لەمانگی ڕابردوو زیاتر لەچوارسەد هەزار گەشتیار ڕویان لە هەرێمی کوردستان کردووە

لەمانگی ڕابردوو زیاتر لەچوارسەد هەزار گەشتیار ڕویان لە هەرێمی کوردستان کردووە
لەمانگی ڕابردوو زیاتر لەچوارسەد هەزار گەشتیار ڕویان لە هەرێمی کوردستان کردووە



وتەبێژی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان"نادر ڕۆستی"لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند:"لەو ڕێژەیەی گەشتیاران کەسەردانی هەرێمیان کردوە 227 هەزاریان لە خوارو ناوەراستی عیراق و 178 هەزاریان لە فرۆكەخانە و دەروازەكانی سنوور هاتوونەتە هەرێم.


گووتیشی:"بە بەراورد بە هەمان كاتی سالی رابردوو گەشتیاری بیانی بەڕێژەی 32% زیادی كردووە و گەشتیاری ناو عیراق لە 7% كەمی كردووە و بە شێوەی تێكرا لە 2% گەشتیاران بەراورد بە هەمان كات و رۆژی نەورۆزی پار كەمیان كردووە.

جێگای ئاماژەیە كە وەبەرهێنان لە كەرتی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە، بە پێی زانیاریەكانی دەستەی وەبەرهێنان لە سالی 2006 تاكو 2014 وەبەرهێنان لە كەرتی گەشتیاری 6 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بووە، تەنیا لە سالی 2013 زیاتر لە 3ملیار و 250 ملیۆن دۆلار بووە، واتە لە 26%ی كۆی وەبەرهێنانی لە 2013 پێك هێناوە. بە شێوەی گشتی كەرتی گەشتیاری لە 2006 تاكو 2014 لە كۆی كەرتەكای هەرێم سێیەم كەرت بووە و لە سالی 2013 دووەم كەرت بووە و لە سالی 2014 یەكەم كەرت، ئەمەش روونترین ئاماژەیە بۆ پێشكەوتنی كەرتی گەشتیاری لە هەرێم و بەدەست هێنانی متمانەی سەرمایەداران بۆ وەبەرهێنان لە كەرتی گەشتیاری.
Top