واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مامۆستایان دیاری كرا
نه‌جمه‌دین عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاند كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێم پێی راگه‌یاندووه له سبه‌ینێوه به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاكان ده‌توانن سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی مانگی ئازاری مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی راشیگه‌یاند كه پێی راگه‌یه‌ندراوه له‌سبه‌ینێوه به‌ڕێوه‌به‌ر و ژمێریارانی خوێندنگاكان ده‌توانن لیست و چه‌كی مووچه‌كانیان وه‌ربگرن و سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن.
له لێدوانێكی پێشووتریشدا بۆ خه‌ندان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی هاوسۆزیی خۆی بۆ دواكه‌وتنی مووچه‌ی مامۆستایان ده‌رده‌بڕێت و ته‌ئكیدده‌كاته‌وه كه ئه‌وه‌نده‌ی پێیان بكرێت هه‌وڵیانداوه به‌دواداچوون بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مامۆستایان بكه‌ن.
له به‌دواداچوونێكی خه‌ندان بۆ زانینی كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازاری مامۆستایان و له په‌یوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی رایگه‌یاند: "منیش وه‌ك بهڕٍێوهبهری گشتی و هاوشێوه‌ی مامۆستایان نیگه‌رانم له دواكه‌وتنی مووچه، سوپاسی هه‌ڵوێستی مامۆستایانیش ده‌كه‌م كه خۆڕٍاگرن و له چاوه‌ڕوانیدان و وه‌ك هه‌میشه هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌یان نوواندووه."
خه‌ندان
