لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەۆك بارزانی و سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ كرد
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام و له كات و واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه بچێت. هیواشیان خواست گه‌لانی عێراق به جۆش و خرۆشه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ببن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییه ڕوو بدات كه گشت لایه‌ك داوای ده‌كه‌ن.
