تەرمی هاوولاتیەكی كورد لە موسڵ دۆزرایەوە
سەرچاوەكە روونی كردۆتەوە، تا ئێستا هۆكارەكانی گیان لە دەستدانی ئەو هاووڵاتیە كوردە نازاندرێ، هاوكات هیچ شوێنەوارێكی گوللە و ئەشكەنجەدان بە جەستەیەوە نییە.
هەروەها هاتووە، بە هۆی نەبوونی ناسنامە تەرمەكە نەناسراوەتەوە و پێشبینی دەكرێ تەمەنی 30 تا 35 ساڵە بوو بێ، بۆ ئەنجامدانی پشكنین تەرمەكە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
