ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته ده‌درێت
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ی نیسانی 2014 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كانی ئه‌و سایته، دوێنێ بڕیاردرا مووچه‌ی كارمه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای گشتی ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
پێشتریش مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی كاروباری شه‌هیدان، پلاندانان بۆ مانگی ئازار دابه‌شكرا.
به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنی بودجه‌ی مانگی ئاداری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواكه‌وتووه و رۆژانه مووچه‌ی به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت.
خه‌ندان
