پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پارتی ئاشتی و دیموکراتی(بەدەپەBDP-) بە بۆنەی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی شارەکانی تورکیا
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە ...
بەبۆنەی بەئەنجام گەیاندنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان و دەرچوونی پارتەکەتان (پارتی ئاشتی ودیموکراتی-بەدەپە)بە رێژەیەکی بەرچاو پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەین.
سەرکەوتنی ئێوە لەو ھەڵبژاردنەداو بە بەشداری زیاتری جەماوەری دڵسۆز، دەسکەوتێکی گرنگە بۆ ھەمووان و بەرەو پێشچوونی ئەزموونی سیاسی و بەشداریکردن لە پرۆسەی سەرۆکایەتیکردنی شارەوانییەکانی ئەو شاروناوچانەشزیاتر خزمەت گەیاندنە بە ھاووڵاتیان ودۆزە رەواکەتان.
ھیوادارین ئەو ھەنگاوە نوێیە، کە بێگومان بەرھەمی خەبات و تێکۆشانە،مژدەبەخشی ئاسۆیەکی نوێ بێت بۆ پرسی کورد و بنبڕکردنی قەیرانەکان و زیاتر برەو بدات بە تەبایی و برایەتی وراستەرێ بوونیپرۆسەی سیاسی و دیموکراسیو چارەسەرکردنێکی ھەمیشەیی کێشەی کورد لە وڵاتی تورکیاو سەرکەوتنتان لەم پرۆسەیە ئەو راستیەی ئاشکراکرد، کە خەڵک لایەنگیریی ئاشتییە.
ئێمە ھەردەم وبەردەوام پشتگیری و ھەماھەنگی تەواوی پرۆسەی ئاشتەوایی و دانوستان دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کوردوگەیشتنی بە مافەرەواکانی و کۆتاییھێنان بە کارەسات و ماڵوێرانی وتوندوتیژی و فەراھەمکردنی ئارامیی وسەقامگیریی بۆ ھەموو لایەک.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین وھیوادارین ھەر سەرکەوتوو بن..
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢/٤/٢٠١٤
