سەرۆك مەسعود بارزانی : پێش هەڵبژاردن كابینەی هەشت رادەگەیەنین

سەرۆك مەسعود بارزانی : پێش هەڵبژاردن كابینەی هەشت رادەگەیەنین
لەمیانەی دەستپێکردنی ھەڵمەتی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەردوو ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی ھەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی گرفتی خەڵک نەھێڵین، بەڵام بە ھەموو بڕوایەکیشەوە دەیڵێین ئەگەر کاربگاتە ئەوەی بزانین لایەنی بەرامبەر شەراکەتی قبووڵ نییە، ئەوا ئێمەش پاشکۆیەتی قبووڵ ناکەین.

لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەرۆک بارزانی رایگەیاند: "منیش وەک ھەر ھاونیشتمانیەکی دیکە گلەییم ھەیە"، بەڵام ئاماژەی بەوەکرد "گرنگ نییە پێکھێنانی حکومەت چەند مانگێک دوابکەوێت، گرنگتر ئەوەیە ھەموومان پێکەوە بێینە مەیدانەکە".

سەبارەت بە دوایین ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەت، بارزانی رایگەیاند "پێکھێنانی حکومەت گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی و پێش ھەڵبژاردن رادەگەیەنرێت".
تەوەرێکی دیکەی وتارەکەی بارزانی باسکردن بوو لە کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، ئەو جەختیکردەوە کە ھەرێمی کوردستان لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکاندایە و گوتی "ھەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی گرفتی خەڵک نەھێڵین، بەڵام بە ھەموو بڕوایەکیشەوە دەیڵێین ئەگەر کاربگاتە ئەوەی بزانین لایەنی بەرامبەر شەراکەتی قبووڵ نییە، ئەوا ئێمەش پاشکۆیەتی قبووڵ ناکەین".
سەرۆک بارزانی گوتیشی "ئەگەر کەسێک واھەستبکات بە بەکارھێنانی کارتی مووچە چۆکمان پێدادەدات، ئەوە نەفامە و تێنەگەیشتووە ئێمەی کورد چین، ئێمە بەرنامەمان ھەیە و چۆک بۆ بەشەرێک دانادەین".
بارزانی جارێکی دیکە جەختیکردەوە "ئەگەر بزانین لایەنی بەرامبەر سوورە لەسەر سیاسەتی خۆی، ئەوکات ئێمەش کار بە بەرنامەکەمان دەکەین و دەزانن سیاسەتی ئێمە چییە
Top