پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی سه‌ری ساڵی ئاشووری بابلی و جەژنەکانی ئەکیتۆ
به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی ئاشووری بابلی و جەژنەکانی ئەکیتۆ، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی خوشك و برا ئاشووری و كلدانی و سریانییه‌كانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م.
هەرێمی کوردستان شانازیی بە پێکەوەژیانی ئارامی سەرجەم پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانییەوە دەکات و هەموومان چاوەڕێی ئەوەمان دەکرد لە عێراقی نوێ‌دا ئەو تەبایی و نموونە جوانەی پێکەوە ژیان کە لە کوردستان هەیە لەسەرتاسەری عێراقدا بیبینین. کەچی بەداخەوە، ئێستا بەهۆی ڕەتکردنەوەی جیاوازییەکان و قووڵبوونەوەی دووبەرەکی و هەڕەشە بۆ سەر ژیانیان، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی عێراق ناچاربوونە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن و ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن.
هیوادارم هەرچی زووترە ئاشتی و ئارامی و ڕێزگرتن لە جیاوازییەکان هەموو عێراق بگرێتەوە و ئێوەی ئازیزیش هه‌موو ساڵێك له‌ژێر سایه‌ی ئارامی و ئاسووده‌ییدا جه‌ژن و شادییه‌كانتان به خۆشی بگێڕن.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
31/3/2014
