خشته‌ی موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی نیسان راگه‌یه‌ندرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (31ی ئازاری 2014) له دیوانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی موه‌لیده ئه‌هلیه‌كانی پارێزگای سلێمانیدا كۆبوویه‌وه و تێدا خشته و نرخی مانگی نیسان موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان ده‌ستنیشان كرا.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیه‌تی سلێمانیدا كه تیایدا هاتووه: به‌پێی خشته‌كه له‌مانگی نیساندا بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانی و موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت و نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ش دوو هه‌زار دینار ده‌بێت، ئه‌مه له كاتێكدا كه مانگی ئازار نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك چوار هه‌زار و 500 دینار بوو.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "به‌هۆی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌واو كه‌مبوونه‌وه‌ی په‌ستان له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتیمانی له‌مانگی نیساندا بڕێكی زیاتر كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت"
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه كراوه: به‌پێی خشته نوێكه پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له‌و مانگه‌دا (30 بۆ 45) كاتژمێر كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن و له كاتی نه‌بوونی كاره‌بای نیشتیمانیدا پێویسته ده‌ست به‌جێ كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.
لای خۆشیه‌وه قایمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: هه‌ر خاوه‌نی موه‌لیده‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بێت به خشته‌كه‌وه یان سكاڵای هاوڵاتیانی له‌سه‌ر بێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه.
خه‌ندان
