بارودۆخی ئێستای عێراق لە یوگسلافیای دوای تیتۆ دەچێت و دەبێت بۆ هەموو پێشهاتەكان ئامادەباشیمان هەبێت
هەروەها دكتۆر رۆژ گوتی: دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەركەوتوویی بۆری هەناردەكردنی نەوتی بە هاوكاری لەگەڵ حكومەتی توركیا تەواو كرد، ئیدی مەسەلەی چۆنییەتی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی ئەو بۆرییەوە بۆ بازاڕەكانی جیهان هاتە ئاراوە، ئەم هەنگاوه بووە هۆی دروستكردنی نیگەرانی لای وەزارەتی نەوتی عێراق و لایەنە پێوەندارەكان و له راستیشدا بووە هۆكاری ئەوەی كە ئەم پرسە ببێتە كێشەیەكی گەورە لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی بەغدا.
شایانی باسە دكتۆر رۆژ ئاماژە بە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدای كرد و گوتی : كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا زۆرن، بەڵام بۆ ئێستا چارەسەركردنی پرسی نەوت و راستكردنەوەی ئەو خاڵانەی كە له پڕۆژەی بودجە دژ بە كورد هاتوون، دەبێتە هۆكاری ئەوەی پرۆسەی بودجە تێپەڕێنرێت، بێگومان ئەمەش دەبێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی كوردیش بەمە خۆشحاڵ بێت و دەرگایەك دەكاتەوە بۆ ئەوەی دەست بە چارەسەری كێشەكانی دیكەش بكرێت، ئەگەر كێشەی نەوت بە شێوەیەك لە شێوەكان چارەسەر بكرێت كاریگەری ئیجابی دەبێت بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكانی تریش..
بۆ خوێندنەەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (970) دا.
