وەزارەتی پەروەردە: ساڵی داهاتوو پەیمانگای زانستی نەوت لەهەرێم دەکرێتەوە
بەڕێوەبەڕی گشتی پەیمانگاکان و مەشق لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان برایم بایز لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانسی ههواڵ و رادیۆی پەیامنێر گووتی:"چەند داواکاریەک هاتووە بۆ کردنەوەی پەیمانگایەکی زانستی نەوت ئێمەش لای خۆمانەوە ئەوەی پێویست بووە بۆمان کردوە."
راشیگهیاند:"لێکۆڵینەوەمان لەشێوازی داواکارییەکان و ئەو بەرنامانە کردوە کەوا بۆ پەیمانگاکە دانراوە هاوکات کارمان لەسەر سیستەمی خوێندنی پەیمانگاکەش کردوە."
ئاماژەی بۆئەوەشکرد:"ساڵی داهاتوو ئەو پەیمانگایە لەهەرێمی کوردستان دەکرێتەوەو قوتابیان دەتوانن تێیدا بخوێنن."
تاکو ئێستا چۆنیەتی وەرگرتنی قوتابیان لەو پەیمانگایە ئاشکرا نەکراوە، چاوەڕێ دەکرێت دوای کردنەوەی هەندێک مەرج و ڕێنمایی بۆ وەرگرتنی قوتابیان لەپەیمانگاکە دابنرێت.
