كورد به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی عێراق ناكه‌ن
به‌پێی رۆژنامه‌ی (ئه‌لشه‌رقول ئه‌وسه‌ت)ی له‌نده‌نی، لیستی هاوپه‌یمانی رایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئێسته هه‌یه بخرێته دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌وا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ناكه‌ن، چونكه چه‌ند خاڵێكی تێدایه وه‌كو سزادانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژمێردرێن’.
موئه‌یه‌د ته‌یب گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستانی دووپاتی كردووه‌ته‌وه به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرژییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر خاڵه ناكۆكه‌كانی نێو بودجه، كه تیایدا به‌غدا رێوشوێنی سزادانی هه‌ولێری تێدا گرتووه‌ته‌به‌ر، رێگه به‌تێپه‌ڕاندنی بودجه‌كه ناده‌ن.
موئه‌یه‌د ته‌یب گوتی یه‌كێ له خاڵه ناكۆكه‌كان له‌باره‌ی پرسی نه‌وته، كه به‌غدا سزای هه‌رێم ده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه بڕی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه نه‌كات.
باس‌نیوز
