یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو مووچه‌ى مانگى 3 دابه‌ش ده‌كرێت

یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو مووچه‌ى مانگى 3 دابه‌ش ده‌كرێت
بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى ده‌كات له‌ یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتووه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 3ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن,
ره‌شید تاهیر بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ (باسنیوز) ئاشكراى كرد له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتووه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 3ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و له‌و رۆژه‌دا خانه‌نشینان و كه‌سوكارى شه‌هیدان مووچه‌ وه‌رده‌گرن، دواتریش وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه‌ به‌پێى خشته‌یه‌كى تایبه‌ت مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
ئاشكراشى كرد دابه‌شكردنى ئه‌و مووچه‌یه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خۆیه‌وه‌یه‌تى و مووچه‌ى مانگى 3ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ نه‌كراوه‌.
به‌پێى زانیاریه‌كان پێشبینى ده‌كرێت له‌سه‌ره‌تاى مانگى داهاتووه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌كردنى رۆژانه‌ى 100 هه‌زار به‌رمیلى نه‌وتى كوردستان له‌ رێگه‌ى كۆمپانیاى سۆمۆوه‌ رێككه‌وتن له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌ كێشه‌كانى نێوانیان رووبدات.
Top