باڵه‌كایه‌تی..ده‌ستگیر كردنی ژماره‌یه‌ك راوچی
ئه‌فسه‌ری هێزی ژینگه‌ی چۆمان له‌تیف ئیسماعیل به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: له پێناو پاراستنی ژینگه‌و سروشتی ناوچه‌كه شه‌وانه به به‌رده‌وامی له لایه‌ن هێزی پاراستنی ژینگه چاودێری ئه‌و ناوچانه ده‌كرێت كه گیانله‌به‌ری كێوی تیادا ده‌ژیت، چوونكه تاكو ئێستا به شێك له هاولاتیان گوێ به رێنمایه‌كانی ژینگه پارێزی ناده‌ن و راوی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی ده‌كه‌ن و شه‌وی رابردووش سێ كه‌سی تر له گوندی سۆره‌بانی سنوری شاره‌دێی قه‌سرێ به پێبوونی كه‌ره‌سته‌ی راوكردن و 4 كه‌و ده‌ستگیر كران.
وتیشی، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاتی راوكردندا ده‌ستگیر ده‌كرێن راده‌ستی دادگا ده‌كرێن و سزای خۆیان وه‌رده‌گرن و له ماوه‌ی ئه‌مساڵیشدا 8 كه‌س به‌هۆی راوكردن گیراوون و ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌ره‌سته‌ی راوكردنیش ده‌ستی به سه‌ر داگیراوه.
PNA
