سه‌فین دزه‌یی: تا ئێستا به‌غدا به فه‌رمى وه‌ڵامى نه‌داینه‌ته‌وه
له به‌رامبه‌ریشدا سه‌فین دزه‌یی گووته‌بێژى فه‌رمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى لێدوانى وه‌زیرى دارایی عێراق رایگه‌یاند كه تا ئێستا به‌غدا به فه‌رمى وه‌ڵامى نه‌داینه‌ته‌وه . سه‌فین دزه‌یی له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند كه دواى ئه‌وه‌ى له دواین كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ شاندى حكوومه‌تى عێراق ئێمه پێشنیارى خۆمان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى فرۆشتنى نه‌وت و داهاته‌كه‌ى دایه شانده‌كه به‌ڵام تا ئێستا به‌غدا به نووسراوى فه‌رمى وه‌ڵامى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى نه‌داوه‌ته‌وه .
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان رازى ده‌بێت كه نه‌وت له رێگه‌ى كۆمپانیاى سۆمۆ هه‌نارده بكرێت ، دزه‌یی گووتى میكانیزى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ نه‌كراوه ، هه‌ركاتێ رێكه‌وتن له‌سه‌ر كۆى پرۆسه كرا ئه‌و كاته ئه‌م بابه‌ته تاوتوێ ده‌كرێت
