زیاتر له 30 هه‌زار كارتى ئه‌لكترۆنى به‌هه‌ڵه چاپكراوه
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگه‌دار له كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكراى كرد كه 11 هه‌زار كارتى ئه‌لكترۆنى ده‌نگدان خاوه‌نه‌كانیان مردوون و زیاتر له 20 هه‌زار كارتیش دووباره‌ن.
به‌پێى زانیاریه‌كانى (باس‌نیوز) ژماره‌یه‌ك له‌و كارتانه له هه‌رێمى كوردستانیش دابه‌شكراون، كه یه‌كێك له خاوه‌نه‌كانى ژنێكه كه ژیانى هاوسه‌رایه‌تى پێكهێناوه، له‌گه‌ڵ ماڵى باوكى و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌شى كارتى ئه‌لكترۆنى بۆ چاپكراوه، واته ئێستا خاوه‌نى دوو كارتى ئه‌لكترۆنییه.
هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق و ئه‌نجومه‌نى پارێزكگاكانى هه‌رێمى كوردستان وابڕیاره له 30 مانگى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
