پۆلیسی هەولێر رووداوەكانی رۆژانی نەورۆز ئاشكرادەكات
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری رووداوەكانی هاتوچۆی رۆژانی جەژنی نەورۆزی خستەڕوو، بەپێی ئامارەكان لە سنووری پارێزگای هەولێر 7 رووداوی هاتووچۆ روویانداون و بەهۆیەوە كەس گیانیان لەدەستداوە و 15 كەسی دیكەش برینداربوونە.
هاوكات كاروان عەبدولكەریم ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە سێ رۆژی نەورۆزدا دوو حالەتی دزیكردن لەگەڵ دوو حاڵەتی
شەڕكردن تۆماركراون.
راشیگەیاند كە بەهۆی كەمبوونەوەی رووداوەكانی دزیكردن و شەڕكردن لە سنووری پارێزگای هەولێر، پلانی ئەمساڵیان بۆ نەورۆز سەركەوتوو بووە.
رووداو
