24ى ئه‌م مانگه‌ ده‌وامى فه‌رمى حكومه‌ت ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

24ى ئه‌م مانگه‌ ده‌وامى فه‌رمى حكومه‌ت ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
24ى ئه‌م مانگه‌ كۆتایی به‌ پشووه‌كانى داموده‌زگاكانى حكومه‌ت دێت و ده‌وامى فه‌رمى له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.
دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌ت بەبۆنەی یادەكانی راپەڕین و ئادارو جەژنی نەورۆز پشووەكانی ئەم مانگەی راگەیاند، ئێستا زۆرێك له‌ هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌ت پرسیارى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئایا 24ى ئه‌م مانگه‌ ده‌وامه‌، یاخود پشووى ئه‌و مانگه‌ ئه‌و رۆژه‌ش ده‌گرێته‌وه‌.
سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند رۆژی 24/3 دەوامی ئاسایی لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت دەستپێدەكاتەوە.
سەبارەت بە پشووی‌ وەزارەتی‌ پەروەردەش، سەفین دزەیی گووتی، پشووی‌ ئەم وەزارەتە ش لە (11 تاوه‌كو 24)ی ئەم مانگە ده‌بێت و رۆژى 24/3 دەوامی ئاسایی دەستپێدەكاتەوە.





باسنیوز
Top