نێچیرڤان بارزانى ده‌سپێشخه‌رییه‌ك ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا پێشوازى لێ ده‌كات
هاوبه‌شیكردنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وت ڕۆژانە به ڕێژه‌ى 100 هەزار بەرمیل نەوت ده‌بێت كه له یه‌كى نیسانى 2014ه‌وه ده‌ست پێده‌كات و تا گه‌یشتن به ئه‌نجامێكى ئه‌رێنى به‌رده‌وام ده‌بێت.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیچ پێشمەرجێكی بۆ ئەم دەستپێشخەرییە دانەناوە و لە هەفتەكانی داهاتووشدا هەوڵ دەدات ده‌رباره‌ى میكانیزمى هەناردەكردنى به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و بەڕێوەبەردنی و كۆنترۆڵكردنى داهاتى فرۆشتنى نه‌وت، له‌گه‌ڵ به‌غدا له پرسی چاره‌سه‌رێكى ته‌واو بكۆڵێته‌وه. هاوكات حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەموو بارودۆخێكدا و به‌پێى ده‌ستوورى هه‌میشه‌ییى عیراق، پارێزگاری لە مافه‌كانی خۆی دەكات.
هه‌ر ده‌رباره‌ى ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ڕایگه‌یاند ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم كوردستان ده‌كات به‌وه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه ڕۆژانه بڕی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات. هه‌روه‌ها پێشوازی له پابه‌ندبوونی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات بۆ گره‌نتیدان به به‌ره‌ده‌وامیی هه‌نارده‌كردنی ئه‌و بڕه نه‌وته كه هاوكاته له‌گه‌ڵ گفتوگۆكان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی نه‌وت و غاز.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه ئه‌مه‌ریكا به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته كاره‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شى هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان كه چه‌ندین شاره‌زا له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان له‌خۆ ده‌گرێت.
ده‌رباره‌ى گفتوگۆكانیش كه به‌رده‌وامییان هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ڕێكه‌وتن، ئه‌مه‌ریكا چاوی له‌و پێشكه‌وتنانه‌یه كه له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا به‌دی هاتووه، كه له‌وانه‌یه ببنه مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌موو عیراقییه‌كان به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه سوود له زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ببینن.
جه‌خیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له بینینی ڕۆڵی نێوه‌ندگیریی بێلایه‌ن و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری تا ئه‌و ئاسته‌ی سه‌ركرده‌كانی ناوه‌ند و هه‌رێم پێیان باش بێت، به شێوه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ستراتیژی و له‌گه‌ڵ هاوبه‌شیی به‌رده‌وامی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عیراق، گونجاو بێت.
