لەسلێمانی دەست بەسەر 500 گرام ماددەی هۆشبەر دەگیرێت

لەسلێمانی دەست بەسەر 500 گرام ماددەی هۆشبەر دەگیرێت
لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی کە وێنەیەکی بۆئاژانس وڕادیۆی پەیامنێر نێردراوە دەستگیر کردنی دوو کەس بە زیاتر لە 500 گرام ماددەی هۆشبەرەوە ڕادەگەیەنێت..


لەڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی هاتووە:"لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی , بەمەبەستی بنبڕكردن و ڕێگرتن لەهێنان و بازرگانی كردن بە هەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لە سنوری قەزای پێنجوێن پاش وەرگرتنی بڕیاری داوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش و بەپێی ماددەی ( 14 ) ی مخەدەرات دانانی پلانێكی تۆكمەو نەخشەیەكی وورد و چاودێریكردن توانیان شەوی (17-18/3/2014) دوو كەس دەستگیر بكەن بەناوەكانی ( ر.ح.ح ) كە خەڵكی شاری سلێمانیە وەكەسی دووەم بەناوی (م.ر.ه ) كە خەڵكی ئێرانە ".



باس لەوەش کراوە: لەكاتی دەستگیركردنیاندا دەستگیرابەسەر بڕی ( 500 گرام ) نیوكیلۆ مەوادی هۆشبەر لە جوری حەشیش وە (65 گرام ) مەوادی هۆشبەر لەجۆری تلیاك و بڕی ( 20 پارچە ) حەبی ترامادۆڵا و بڕی (7 پارچە ) حەبی میتادۆن , كە بەنهێنی شاردبویانەوە لەناو جلی ناوەوەیاندا كە بەتایبەت گیرفانی نهێنیان بۆ دروست كردبوو بە نیازبوون بەو شێوەیە بیهێننە ناو شاری سلێمانییەوە بەمەبەستی ساغكردنەوە".
Top