عێراق 14 ترلیۆن دینارى پێشمه‌رگه قه‌رزاره
نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى، به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند:حكومه‌تى عێراق له ماوه‌ى ساڵى 2005 تا 2013 برى 14 ترلیۆن دینارى چه‌ك و ئامێرى سه‌ربازى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه قه‌رزاره‌و ده‌بێت حكومه‌تى ناوه‌ند بیداته پێشمه‌رگه، چونكه به پێ ده‌ستوورى عێراق پیشمه‌رگه سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانى له وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقه‌وه بۆ دابین ده‌كرێت.
گوتیشى’له‌كاتى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردیه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه باسكراوه‌و له بودجه‌ى 2014 ده‌بێت حكومه‌تى ناوه‌ند ئه‌و بڕه پاریه بداته پێشمه‌رگه‌و یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم داواى ده‌كات له بودجه‌ى ساڵى 2014دا كه ده‌بێت ئه‌و بڕگه‌یه هه‌بێت’.
باس‌نیوز
