كورد لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بەشداری دەبێ
روونی كردەوە، كوتلە كوردستانیەكان بڕیاریانداوە بەشداری لەو دانیشتنە بكەن و كۆمەڵێك تێبینی خۆشمان دەخەینەروو، هاوكات پرسیارو تێبینی دەورژێنین.
راشیگەیاند: هۆكاری بەشداری كردنمان لەو دانیشتنەدا دوای ئەو رێكەوتنەی نێوان سەرۆك كوتلەكان دێ كە لیژنەیەكی باڵا پێكهێندراوە بۆ ئەوەی كەموكوڕییەكانی ناو پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بێتە چارەسەر كردن.
