دوای جەژنی نەورۆز موچەی مانگی ئاداریش دابەش دەكرێ

دوای جەژنی نەورۆز موچەی مانگی ئاداریش دابەش دەكرێ
رەشید تاهیر بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای تەواوبوونی پشووەكانی جەژنی نەورۆز، لەسەرجەم وەزارەتەكان بە پێی خشتەیەك دەست بە دابەش كردنی مووچەی مانگی ئاداریش دەكرێ.
رەشید تاهیر لەو لێدوانە رۆژنامەوانیەدا روونی كردەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەموو جۆرە رێوشوێنێكی گردۆتەبەر بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەش كردنی موچەی مانگی ئادار بە سەر فەرمانبەران بە شێوەیەكی رێك و پێك بێتە دابەش كردن.
Top