ئاسایشی سلێمانی سزادانی دە تاوانباری دیکەی ڕاگەیاند
لەڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی هاتووە:"لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەمەبەستی بنبڕكردن و ڕێگرتن لەهێنان و بازرگانی كردن بە هەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەرەوە، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لە لەچەند ڕۆژێكی جیاجیای مانگەكانی ساڵی ( 2013 ) دا لە ناو شاری سلێمانیدا و لەچەند چالاكیەكی جیا جیادا بەپێی مادەی (14)ی مخدەرات (10) كەس دەستگیر بكەن بەتاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر و ئالودەبوون پێیەوە , وەلەكاتی دەستگیركردنیاندا, توانرا بڕێك مادەی هۆشبەریان پێ بگیرێ دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەكانیان و ڕەوانەكردنی دۆسیەكانیان بۆ داگای تاوانەكانی سلێمانی/2 , لە لایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2 وە سزادران بەم شێوەیەی خوارەوە".
1-تاوانبار (ی.ع.ب) لەدایك بوی ساڵی 1952 دانیشتوی سلێمانی پیشەی كاسبە لە ڕۆژی 6/10/2013 دەستگیركراوە لە ناوشاری سلێمانیدا، سزادراوە بەزیندانیكردن بۆ ماوەی ( 6 )مانگ و غەرامەكردنی بەبڕی (150000) سەدوو پەنجا هەزار دینار بە تاوانی ئالودەبوون و بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر ڕۆژی سزادان 13/3/2014.
2- تاوانبار (ج.ر.ع) دانیشتوی سلێمانی پیشەی كاسبە لە ڕۆژی 6/10/2013 دەستگیركراوە لە ناوشاری سلێمانیدا مەوادی هۆشبەری پێگیراو (2,8 گرام ) هێرۆیین+(2,41 گرام ) كریستاڵا +(339 مللتر گرام ) میسادۆن + چەندین حەبی ترامادۆڵا و میسادۆن , سزادراوە بە زیندانیكردن بۆ ماوەی ( 5 ) ساڵا و غەرامەكردنی بەبڕی (150000) سەدوو پەنجا هەزار دینار بە تاوانی بازرگانیكردن و ئالودەبوون و بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر ڕۆژی سزادان 13/3/2014.
3- تاوانبار (خ.و.ب)لەدایك بوی ساڵی 1983 دانیشتوی سلێمانی پیشەی كاسبە لە ڕۆژی 6/10/2013 دەستگیركراوە لە ناوشاری سلێمانیدا , سزادراوە بەزیندانیكردن بۆ ماوەی ( 3 )ساڵا و غەرامەكردنی بەبڕی (150000) سەدوو پەنجا هەزار دینار بە تاوانی ئالودەبوون و بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر ڕۆژی سزادان 13/3/2014.
4- تاوانبار (م.ی.أ) لەدایك بوی ساڵی 1988 دانیشتوی سلێمانی پیشەی كاسبە لە ڕۆژی 9/11/2013 دەستگیركراوە لە ناوشاری سلێمانیدا , سزادراوە بەزیندانیكردن بۆ ماوەی ( 3 )ساڵا و غەرامەكردنی بەبڕی (150000) سەدوو پەنجا هەزار دینار بە تاوانی ئالودەبوون و بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر ڕۆژی سزادان 13/3/2014.
5- تاوانبار (أ.م.ك)لەدایك بوی ساڵی 1978 دانیشتوی سلێمانی پیشەی كاسبە لە ڕۆژی 6/10/2013 دەستگیركراوە لە ناوشاری سلێمانیدا , سزادراوە بەزیندانیكردن بۆ ماوەی ( 3 )ساڵا و غەرامەكردنی بەبڕی (150000) سەدوو پەنجا هەزار دینار بە تاوانی ئالودەبوون و بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر ڕۆژی سزادان 13/3/2014.
6- تاوانبار (م.ج.ع)لەدایك بوی ساڵی 1984 دانیشتوی سلێمانی پیشەی كاسبە لە ڕۆژی 2/12/2013 دەستگیركراوە لە ناوشاری سلێمانیدا , سزادراوە بەزیندانیكردن بۆ ماوەی ( 6 )مانگ و غەرامەكردنی بەبڕی (150000) سەدوو پەنجا هەزار دینار بە تاوانی ئالودەبوون و بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر ڕۆژی سزادان 13/3/2014.
7- تاوانبار (ر.م.خ) دانیشتوی ئێران پیشەی كاسبە لە ڕۆژی 22/12/2013 دەستگیركراوە لە ناوشاری سلێمانیدا مەوادی هۆشبەری پێگیراو (9,88 گرام ) تلیاك, سزادراوە بەزیندانیكردن بۆ ماوەی ( 3 ) ساڵا و غەرامەكردنی بەبڕی (150000) سەدوو پەنجا هەزار دینار بە تاوانی ئالودەبوون و بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر ڕۆژی سزادان 13/3/2014.
8- تاوانبار (ی.خ.أ) دانیشتوی هەولێر پیشەی كاسبە لە ڕۆژی 27/12/2013 دەستگیركراوە لە ناوشاری سلێمانیدا , سزادراوە زیندانیكردن بۆ ماوەی ( 6 )مانگ و غەرامەكردنی بەبڕی (150000) سەدوو پەنجا هەزار دینار بە تاوانی ئالودەبوون و بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر ڕۆژی سزادان 13/3/2014.
9- تاوانبار (أ.ع.ق) دانیشتوی هەولێر پیشەی كاسبە لە ڕۆژی 27/12/2013 دەستگیركراوە لە ناوشاری سلێمانیدا , سزادراوە بەزیندانیكردن بۆ ماوەی ( 6 )مانگ و غەرامەكردنی بەبڕی (150000) سەدوو پەنجا هەزار دینار بە تاوانی ئالودەبوون و بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر ڕۆژی سزادان 17/3/2014.
10- تاوانبار (ح.ع.ع) دانیشتوی هەولێر پیشەی كاسبە لە ڕۆژی 27/12/2013 دەستگیركراوە لە ناوشاری سلێمانیدا، مەوادی هۆشبەری پێگیراو (100 حەبی سۆدافین + 50حەبی ache off+ 1 حەبی سۆمادریل) سزادراوە بە زیندانیكردن بۆ ماوەی ( 6 )مانگ و غەرامەكردنی بەبڕی (150000) سەدوو پەنجا هەزار دینار بە تاوانی ئالودەبوون و بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر ڕۆژی سزادان 17/3/2014.
