كەركووك ... تەقاندنەوەی قوتابخانەیەك و سێ خانوو

كەركووك ... تەقاندنەوەی قوتابخانەیەك و سێ خانوو
پۆلیسی كەركووك ڕایگەیاند: "تیرۆریستان لە سنووری شاردێی مولتەقالەی باشوری شاری كەركووك قوتابخانەیەك و سێ خانووی هاووڵاتیان دەتەقێننەوە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركووك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: " شەوی 17 لەسەر 18 ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هەستاون بەدانانی بۆمبی چێنراو لە كۆمەڵگای خالد سەر بەشارەدێی مولتەقا لە نزیك قوتابخانەی ئەسكەندەرۆنە كە بنكەی دابەشكردنی كارتی ئەلكترۆنیە و دواترماڵی سێ كەسی دیكەش دەتەقێننەوە كە هەریەك عەلا حوسێن كە پیشەی سەبازە و محەممەد كامل پیشەی سەربازە لە هێزەكانی سەحوە و یەعروب عەبدوڵا كە پیشەی فەرمانبەرە لە سنووری شاردێی ڕیاز لە باشووری شاری كەركووك خۆشبەخاتە لە ئەنجامی ئەو كردەوە تیرۆریستیانە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتوەتەوە.
Top