ئەمریكا ئێستا لە هەوڵی ئەوەدایە هەرێمی كوردستان تەنیا بۆ ماوەی 4-6 مانگ ئەو رێككەوتنە لەگەڵ بەغدا قبوڵ بكات
سەبارەت بەو كێشەیەی ئێستا لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەكردنی نەوت دروست بووە، پرۆفیسۆر نایت لەگەڵ ئەوەی لە ئامۆژگای ناوبراو نەبوو سەفەری كردبوو، بەڵام لە لێدوانێكی كورتدا بەمجۆرە رای خۆی لەسەر ئەو پرسە بۆ گوڵان دەربڕی:
پرۆفیسۆر مایكل نایت گوتی: پرسیارەكە سەرەكیەكە ئەوەیە ئایا پێش هەڵبژاردنەكان یان دوای هەڵبژاردنەكان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان KRG دەگەنە ڕێككەوتنێك لەبارەی هەناردەكردنی نەوتەوە. پێدەچێت ئەو ڕێككەوتنە دوای هەڵبژاردنەكەی 30 نیسان بێتەئاراوە، ئەویش وەك بەشێك لە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت. بەڵام من پێموایە ئەمە بۆ كورد باش نابێت. حاڵی حازر ئەو ڕێككەوتنەی بەغداد پێشكەشی كردووە بێ كەم و كوڕی نییە، بەڵام ڕێككەوتنێكی باشە كە تا ئێستا بەغدا پێشكەشی كردبێت. ڕوونە كە حكومەتی مەركەزی هەمیشە بەڵێنەكانی ناباتەسەر، بەڵام ئەنجامدانی ڕێككەوتن لە ئێستادا مانگانە سەرجەم شایستە داراییەكان بۆ هەرێمی كوردستان دەگەڕێنێتەوە،
هەروەها نایت گوتی: بۆ دابینكردنی مووچە. دەكرێت دوای هەڵبژاردنەكان گفتوگۆ لەبارەی ڕێككەوتنێكی نوێ بكرێت. من هیچ هۆكارێك نابینم بۆ ئەوەی كوردەكان ڕێككەوتنێكی كورت-مەودا ڕەت بكەنەوە. دوای هەڵبژاردنەكان، و تەنانەت دەكرێت لە ساتەوەختێكی دیاریكراودا لە ساڵی 2015، هەرێمی كوردستان دووبارە دەست بە گفتوگۆ بكاتەوە. هۆكاری سەرەكی كە واتان لێدەكات رێككەوتنی كورت مەودا ئەوەیە هەرێمی كوردستان ساڵێك یان دووانی دیكە دەتوانێت دەست بداتە گرەوی سەربەخۆیی ئابووری، بۆ ئەمساڵ هێشتا هەرێمی كوردستان KRG پێویستی بە پارەی بەغدا هەیە، چونكە لە ئێستادا بڕی ئەو نەوتەی دەیفرۆشن هێندەی ئەو برە پارەیە نابێت كە لەبەغداوە دێت بۆ كوردستان،
مایكل نایت وو گوتی : بۆ ئەم پرسەش حكومەتی ئەمریكا لە پشت پەردەوە هەوڵی زۆر سەخت دەدات. لە هەر هەفتەیەكدا چەند جارێك دیپلۆماتكارە باڵاكانی ئەمریكا لە بەغداوە بەرەو هەولێر دەڕۆن و لەو نێوەندەدا دێن و دەچن. ئەوان سەركەوتوانە توانیان وا لە بەغدا بكەن نەرمی بنوێنێت لە ڕێككەوتنەكەدا: ئێستا كار لەسەر ئەوە دەكەن كورد بۆ ماوەی 4 بۆ 6 مانگ ڕێككەوتنەكە قبوڵ بكات. ئەمریكا ڕۆڵێكی بنیاتنەر دەبینێت و بە تەواوەتی بێلایەن بووە.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(969)دا
