ئه‌گه‌ر به هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاریی سیاسیی روونه‌دات ئه‌وا خه‌ڵكی عێراق خۆیان دروستی ده‌كه‌ن
حاكم ئه‌لزاملی بۆ گوڵان گوتی: حكومه‌تی ئێستای مالیكی هه‌ر له رۆژی پێكهێنانییه‌وه تا ئێستا ده‌ستی به یاخی بوون كردووە دژی په‌رله‌مان و هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی لاواز كردن و كه‌م كردنه‌وه‌ی شكۆی په‌رله‌مانی داوه به ، هه‌روه‌ها رێگای نه‌داوه په‌رله‌مان رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆی ببینێت وه‌ك تاكه ده‌زگای ته‌شریعی له وڵات، ئه‌مه‌ش به هه‌وڵی چه‌ند كوتله‌یه‌كی گه‌نده‌ڵ و یارمه‌تیده‌ری گه‌نده‌ڵی درووستبوو. هه‌ر بۆیه به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در هه‌ستی به‌وه كرد كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له سیاسه‌تی حكومه‌ت وواقعی خراپی خزمه‌تگوزاری و سیاسی و ئابووری نایه‌ته ئاراوه و له جیاتی ئه‌مه دیكتاتۆریه‌ت و تاكڕه‌وی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، بۆیه كشایه‌وه‌و بڕیاری دا چیتر پشتگیری له پرۆسه‌ی سیاسی نه‌كات له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا
هەروەها ئه‌لزاملی گوتی: ئێستاش به ملیۆنان كه‌س له هه‌موو عێراق دژی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای وڵات و تاكڕه‌وی و دیكتاتۆریه‌ت وه‌ستاون و داوای مافه ره‌واكانی خۆیان ده‌كه‌ن، هیوادارم له ئه‌نجامی هه‌ست كردنی هاووڵاتیان به بێكاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری به پشتگوێ خستن و په‌راوێزخستنیان هاووڵاتیان د‌رك به‌مە بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن كه‌سانی لێهاتوو و شیاو هه‌ڵبژێرن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له قۆناغی داهاتوودا
حاكم ئه‌لزاملی هەروەها باسی گۆڕانكاری كرد و گوتی : ، ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین گۆڕانكاری له عیراق له‌لایه‌ن هاووڵاتیان خۆیانه‌وه بێته ئاراوه به رێگای سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه و دڵنیام ئه‌و گۆڕانكارییه هه‌ر رووده‌دات، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان به راستی و درووستی به‌ڕێوه بچێت دوور له ده‌ستێوه‌ردان و نه‌بوونی كۆت و به‌ند و ساخته‌كاری كه له ئێستاوه به كڕینی كارتی ده‌نگدان ده‌ستیان پێكردووه و كاریگه‌رییه‌كی راسته‌قینه‌ی هه‌یه به‌سه‌ر رێڕه‌وی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌نگدانی هاووڵاتیان ئه‌گه‌ر ئه‌مانه روونه‌دات
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(969)دا
