كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: راهێنانی كارمەندانی كۆمسیۆن بۆ بەكارهێنانی ئامێری دەنگدانی ئەلیكترۆنی دەست پێدەكات.
راشیگەیاند: شارەزایانی بەكارهێنانی ئەو ئامێرە لە لایەن ئەو كۆمپانیا دابین كراوە كە ئامێرەكانی لێ كڕدراون.
ئەوەشی خستەروو، پێشبینی دەكرێ بە بەراورد لەگەڵ پێشتر دەنگدەر ماوەیەكی كەمتری بوێ بۆ ئەوەی دەنگ بدات لە رۆژی دەنگداندا.
