كوتلە سیاسییەكانی ناو پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكی باڵا پێكدەهێنن

كوتلە سیاسییەكانی ناو پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكی باڵا پێكدەهێنن
شوان محەمەد تەها پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند: شەوی رابردوو سەرۆكی فراكسۆنەكانی پەرلەمانی عێراق بۆ تێپەراندنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق كۆبونەوەیەكی بە پەلەیان ئەنجامداوە.
راشیگەیاند: زۆرینەی فراكسۆنەكان هاوڕان بەوەی پێویستە چارەسەری كەموكوڕییەكانی ناو پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بكرێ.
وتیشی: چاوەڕوان دەكرێ لیژنەیەكی باڵا بۆ درێژەدان بە گفتوگۆیەكانی نێوان لایەنەكان پێكبهێندرێ.
Top