له زانكۆی تكریت قوتابیانی كورد‌و عه‌ره‌ب له‌سه‌ر یادكردنه‌وه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بچه به‌شه‌ڕ هاتن
هه‌ندێك له شاهدحاڵه‌كان رایانگه‌یاند" دوێنێ قوتابیانی كورد له ناو زانكۆی تكریت دا به‌جل و به‌رگی ره‌وشه‌وه‌و له‌سه‌ریان نووسراوبوو بمرێ به‌عس یادی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بچه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه له ساڵی 1988 زیندووكرده‌وه" له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك له قوتابیانی عه‌ره‌ب دروشمیان هه‌ڵدان و وه‌فاو دڵسۆزی خۆیان بۆ فه‌رمانده‌ی پێشووی حیزبی به‌عس سه‌ددام حوسێن ده‌ربری و له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوولا به‌شه‌ڕ هاتن به‌ده‌ست ومست و بۆكس لێكیاندا" به‌ڵام هێزی ئه‌منی ناچار بوو بێت و ته‌داخول بكات و شوێنه‌كه له‌م قوتابیانه چوڵ بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی تكریت رایگه‌یاند" زانكۆیی تكریت له‌دوای ئه‌م رووداوه ده‌ستی به لێكۆلینه‌وه كردووه.
جێگای ئاماژه پیكردنه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی شاری تكریت كه سه‌نته‌ری پارێزگای سه‌لاحه‌دینه تائێستا وه‌فا و لایه‌نگیریه‌كی به‌رچاویان هه‌یه بۆ دیكتاتۆری پیشووی عیراق سه‌ددام حوسێن سه‌رۆكی حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سوسیالست.
زاگرۆس تیڤی
