نێچیرڤان بارزانى و ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره تاوتوێ ده‌كه‌ن
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ر یه‌كه له ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان، كامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان به‌وه‌كاله‌ت، سه‌فین دزه‌یى گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت و هه‌ردوو پارێزگارى هه‌ولێر و سلێمانى له شاندى هه‌رێم و تانه‌ر یلدز وه‌زیرى وزه و فه‌ریدوون سینیرلى ئۆغلو جێگرى وزیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران ئاماده‌ى بوون، په‌یوه‌ندیى دووقۆڵیى هه‌رێمى كوردستان و توركیا له بوارهكاى بازرگانى و ئابوورى و هاریكاریى وزه و بره‌ودانى زیاتر به‌م په‌یوه‌ندیانه خرانه به‌ر باس.
ئه‌ردۆغان خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى هه‌رێم و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا بۆ فراونكردنى ده‌روازه‌ى سنووریى ئیبراهیم خه‌لیل و كردنه‌وه‌ى چوار ده‌روازه‌ى نوێى سنوورى له نێوان هه‌ردوولادا ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه كردنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌روازه سنووریانه ده‌بێته هۆى زیادبوونى چالاكیى بازرگانى و ئابوورى و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵاتییه‌كان به تایبه‌تیش له‌و ناوچانه‌ى سنوور كه تێكه‌ڵاوى و خزمایه‌تى له نێوان دانیشتوانى هه‌ردوولاى سنووردا هه‌یه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌وشى ئه‌منى و سیاسیى عیراق و ئاینده‌ى پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و توركیا، بارودۆخ و پێشهاته‌كانى سووریا و گۆڕاكارییهكانى ناوچه‌كه به‌گشتى تاوتوێ كران. هه‌ر دوێنێ شه‌و دواى كۆتاییهاتنى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه، نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر.
