خورماتوو: تەقینەوەیەك برینداربوونی سێ پۆلیسی لێكەوتەوە
شەلال عەبدول، قایمقامی شارۆچكەی خورماتوو رايگەیاند: "لە ئاكامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو لە كاتی پوچەڵكردنەوەیان لەلایەن تیمی پووچەڵكردنەوەی بۆمب و تەقەمەنی لە نزیك فەرمانگەی كشتوكاڵی خورماتوو سێ پۆلیس برینداربوون و زیانی ماددیش بە شوێنی تەقینەوەكە گەیشت".
شەلال عەبدول گوتیشی: "دەستبەجێ هێزە ئەمنییەكان گەمارۆی شوێنی رووداوەكەیان داو بەمەبەستی چارەسەركردنیان بریندارەكانیان گواستنەوە نەخۆشخانەو دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد".
شارۆچكەی خورماتوو ناو ناوە كردەوەی تووندوتیژی و تەقینەوەی جۆراوجۆر بەخۆیەوە دەبینێ و تا ئێستاش بە هۆیەوە چەندین كەس كوژراون و برینداربوون.
رووداو
