تراژیدیاترین کارەساتەکانی مێژوو.. ھەڵەبجە
لە نزیکەی سەعات یانزەی پێش نیوەڕۆی ئەو رۆژەدا شاری ھەڵەبجە بە چەکی کیمیاوی بۆردمان کرا و لەئەنجامدا زیاتر لە 5 ھەزار ھاوڵاتی دانیشتووی شارەکە شەھید بوون و ھەزارانی دی بوونە قوربانی و ژینگەی ناوچەکەش بە جۆرە ژەھرێکی کیمیاوی ئالوودە بوو کە تا ئێستاش کاریگەری نەرێنی بەسەر داروودرەخت و ژینگەی ھەڵەبجەوە بەجێھێشتووە. تا ئەمڕۆش ھەندێک لەو منداڵانەی لەو شارەدا دێنە ژیانەوە چەندین کەموکورتی بایلۆژی لە جەستەیاندا دروست دەبێت.
باسنیوز
