سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی واژۆکرد
دهقی راگهیهندراوی سهرۆكایهتی ههرێم:
فەرمانی هەرێمی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە لایەن سەرۆك بارزانییەوە ئیمزا كرا
ئەمڕۆ یەكشەممە 16ـی 3ـی 2014 كاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانی هاوكات لەگەڵ ساڵیادی كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەی شەهید، بەڕێز مەسعود بارزانی فەرمانی هەرێمی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهیدی ئیمزا كرد.
مەرسومەکە ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی
