یادی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی پێكرد
له‌ناو خه‌ڵكدا نوێنه‌ر و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ئاماده بوون و به‌ره‌و مه‌زاری شه‌هیدان ده‌چن.
له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدانی به دانانی تاجه گوڵینه یادی 26ه‌مین ساڵی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستپێده‌كا و دواتر چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش ده‌كرێت.
مه‌راسیمی ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی تر چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و وه‌رزشی له‌خۆ ده‌گرێ به بۆنه‌ی به پارێزگابوونی ئه‌و شاره له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
حكومه‌تی به‌عس له ساڵی 1988 شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی به چه‌كی كیمیایی بوردمان كرد و به‌و هۆیه‌وه لانیكه‌م 5000 هه‌زار كه‌س كوژران و به سه‌دان كه‌سیش بریندار بوون.
