نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان کۆدەبنەوە
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکان، شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمشەو دەگەڕێتەوە هەولێر.
بڕیارە ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، کە بە جیا و راستەوخۆ چووە ئەنقەرە، بەشداری کۆبوونەوەکان بکات.
ئەمڕۆ شەممە 15.3.2014، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە یاوەری شاندێکی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتووە لە کامەران ئەحمەد، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نەوزاد اهدی، پارێزگاری هەولێر و بەهرۆز محەممەد ساڵح، پارێزگاری سلێمانی بەرەو توركیا بەڕێكەوت بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی توركیا.
رووداو
